له شارۆچكه‌ی سه‌قزی سه‌ربه پارێزگای كوردستان له‌رۆژئاوای ئێران، چوار پاسه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ركران كه گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵاتنی 74 به‌ندكراوی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌وه هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵیی ته‌سنیم، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پارێزگای كوردستان، موجته‌با شیرودبۆزۆرگی رایگه‌یاندوه "دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هه‌ڵاتنی به‌ندییه‌كان ئاماده كراوه و له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا چوار پاسه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
شایانی باسه رۆژی 27ی ئادار له به‌ندینخانه‌ی سه‌قز، به‌ندكراوه‌كان له ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) مانیان گرت و 74 به‌ندكراویش له‌میانی مانگرتنه‌كه‌دا هه‌ڵاتن، دوێنێش 10 له‌و هه‌ڵاتووانه ده‌ستگیركرانه‌وه و دووانی دیكه‌شیان خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.