Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:26

به‌ ڤیدیۆ..(ناسلی و میرا)گۆرانییەکی نوێیان بە فۆتۆ کلیپ بڵاو کردەوە

هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر میلۆدییەکەی ئامادە کردووە
کوردستان TV
100%

هەردوو هونەرمەند (ناسلی و میرا)ی بە فۆتۆ کلیپ ، گۆرانییەکی نوێیان به‌شێوه‌ی  دوێت بڵاو کردەوە.


تێکستی ئەم گۆرانییە نوێیە،لەلایەن شاعیر (بەرهەم عەلی) نووسراوە و هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر میلۆدییەکەی ئامادە کردووە و هەردوو هونەرمەند (میرا و ناسلی) بە دوێت دەیڵێن، مستەفا ئاراپۆگول کاری ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە.

ئەمەی خوارەوە تێکستی ئەو گۆرانییەیە، لەگەڵ لینکی گۆرانییەکە:

ئاهەنگی بەیەك گەیشتن

كچ:
ئازیزەكەم، ئەمڕۆ خەونی
هەموو تەمەنم هاتە دی
كە ئەڵقەی هاوسەریی خۆمم
لە پەنجەكانی تۆیا دی

كوڕ:
ئەو ڕۆژەی كە، یەكەمین جار
ئەوینداری چاوی تۆ بووم
حەقم بوو كە چاوەڕوانی
رۆژێكی وەكوو ئەمڕۆ بووم

كچ:
بە ماچی بەیەك گەیشتنمان
ئەڤین نوێ دەكەینەوە
دەرگای ژینی بەختەوەری
بە كۆدی عەشق ئەكەینەوە

كوڕ:
ئەمڕۆ كورسیی بووكێنیی تۆ
وەك تەختی شاژن دەنەخشێ
ئەمڕۆ خودای عەشق و ئەوین
تۆی ئازیزم پێ دەبەخشێ

كچ:
وەرە لە ئامێزم بگرە
با سەمای دووكەسی بكەین
ماڵئاوایی لە رۆژانی
تەنیایی و بێكەسی بكەین

كوڕ:
وەرە با دەستمان تێكەڵ كەین
پێكی بۆ یەكبوونمان نۆش كەین
بە كەتەری بەگوڵ نەخشاو
كێكی هاوسەریمان لەت كەین

كچ:
زۆر لەمێژ بوو چاوەڕوانی
كراسی بووكێنیی خۆم بووم
خەونم دەدی كە شازادەی
مەملەكەتی عەشقی تۆ بووم

كوڕ و كچ پێكەوە:
ئەوا ئەمڕۆ بەیەك گەیشتین
لە ڕازی دڵی یەك گەیشتین
بە كەژاوەی بەختەوەری
بەرەو ماڵی ئەوین رۆیشتین

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.