وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی دروستبونی كاره‌ساتی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لهعێراقداو رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن ده‌توانین له‌ماوه‌ی مانگێكدا قه‌یرانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا تێپه‌ڕێنین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، بارودۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراقدا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌و ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكن له‌واقعی دۆخه‌كه‌و له‌ژێر چاودێری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدایه.
وتیشی:" عێراق له‌توانایدا هه‌یه قه‌یرانه‌كه تێپه‌ڕێنێت به‌جۆرێك له‌مانگێك تێپەڕنەكات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه سه‌رجه‌م هاوڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن، ئه‌گه‌ر رێنماییه‌كانیش وه‌ك خۆی جێبه‌جێنه‌كرێن، ئه‌گه‌ری هه‌یه دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌ربچێت و حاڵه‌تی له‌ناكاویش رابگه‌یه‌نین، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی هاوڵاتیان و پابه‌ندنه‌بونیان به‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.