وەزارەتی تەندروستی له دەرەنجامێكی نوێدا ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر راگهیاند.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، بەم شێوەیە:
پێنج لە تووشبووان کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانە.
سێ لە تووشبووان پیاون کە دانیشتووی شاری دهۆکن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە کەڕەنتین دانە و لە وڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی
30 ئازاری 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.