Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:25

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان چاپکردنی دراو ره‌تده‌کاته‌وه‌

به‌ هه‌نگاوێكی ناڕاست پێناسه‌ی ده‌كات
بانكى ناوه‌ندی عێراق بۆ جیاكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ساخته‌ له‌ پاره‌ى ئاسایى كۆد داده‌نێت
کوردستان TV
#8
100%

لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چاپكردنی دراو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان و پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌هه‌نگاوێكی ناڕاست وه‌سفی ده‌كات.

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیر له‌هه‌نگاوی له‌مشێوه‌یه ‌بكاته‌وه‌ ئه‌وا ده‌ره‌نجامی نه‌رێنی بۆ سه‌ر ئابووری وڵات و هه‌ڵاوسانی بازاڕ ده‌بێت بانكی ناوه‌ندیش جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی یاسا رێگه‌ی پێنادات به‌بێ هه‌بوونی ره‌سیدی دۆلار، دراوی عێراقی چاپ بكرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بیر له‌چاپكردنی دراوی نه‌ختینه‌یی ناكه‌ینه‌وه‌ چونكه ‌هه‌نگاوی له‌مجۆره‌ به‌بێ هه‌بوونی ره‌سیدی بانكی به‌دۆلار یاخود زێڕی خه‌زنكراو، واده‌كات دراوی عێراقی به‌های له‌ده‌ستبدات.

وتیشی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له‌بودجه‌ی گشتی رێگه‌چاره‌ی دیكه‌ هه‌یه ‌له‌وانه‌ش قه‌رزی ناوخۆ هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو كه‌حكومه‌ت په‌نای بۆ ئه‌م رێگه‌یه‌ برد.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.