Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:12

کۆلێرا

دڵەکان دەکوڵێن
کوردستان TV
100%

قەسیدە/ نازک ئەلمەلایکە
وەرگێڕانی/ رۆزا حەمە ساڵح

شەوێکی کشومات
گوێبیستی دەنگی نوزە وئازارم
لە قوڵایی تاریکیدا، لە ژێر بێدەنگیدا، لە سەر مردوەکان
ھاواری بەرز، نائارام
خەمێکی ھەڵچوو، ئاگرگرتوو
ئاھو حەسرەتەکانی شۆکت دەکات.
دڵەکان دەکوڵێن
لە ناو زنجه کشوماتەکان خەم ھەیە!
لە ھەموو شوێنێکدا ڕۆحێك لە تاریکیدا ھاوار دەکات.
لە ھەموو جێگایەك دەنگێك دەگری،
ئەمەیە کە مەرگ لەت لەتی دەکات.
مەرگ، مەرگ، مەرگ
ئەی خەمی ھاواری نیل، مەرگ چی کرد!
ڕۆژ ھەڵھات
گوێ دەگرم بۆ شوێنپێی ڕێبواران
لە بێدەنگی دەمەوبەیاندا، ھاواردەکەم.
تەماشای ئەوانە دەکەم دەگریین
ده مردوو، بیست
ناژمێریت ھاوار و گریانەکان!
گوێم لە دەنگی منداڵێکی ھەژارە
مردوو، مردوو، ژمارەکان ونبوون
مردوو، مردوو، داھاتوو نەما
لە ھەموو جێگایەک لاشەیەک ھەیە
کەسێکی دڵتەنگ دەیلاوێنێتەوە!
ھیچ ساتێکی دڵخۆشکەر نییە، بێدەنگی نییە
ئەمە بوو مەرگی سەرسورھێنەر!
مەرگ،مەرگ، مەرگ
مرۆڤایەتی سکاڵا دەکات،
سکاڵا لە وەی مەرگ دەیکات.
کولێرا
لە ناو ئەشکەوتی ترسدایە!
لە گەڵ پارچە لەت لەت کراوەکاندا
لە بێدەنگییەکی درندەی بێکۆتایدایە
کە مەرگ دەرمانێتی،
دەردی کۆلێرا بە ئاگا ھات
بە ڕقەوە پاڵێکی توند دەنێت،
دۆڵ شیوی بەرفراون دەڕوخێنێت،
شێتانە دەلەرێتەوە و ھاوار دەکات،
گوێبیستی ئەو دەنگانە نییە کە دەگرین.
لە ھەموو شوێنێکدا و لە پشت ھەر پارچەیەکی ژەنگاویدا
لە زنجی جوتیارێکی ژندا، لە ماڵەوە
ھیچ شتێك نییە جگە لەھاواری مەرگ.
مەرگ مەرگ مەرگ
لە کەسێتی کۆلێرای دڕندە،
مەرگ تۆڵە دەکاتەوە!
بێدەنگی تاڵە
ھیچ شتێك نییە جگە لەگەڕانەوەی ئەڵاهو ئەکەبەر ،
تەنانەت گۆڕ هەڵکەنەکە
شوێن وشوێن کەوتەی نییە
بانگخوێنی مزگەوتەکەش مرد،
مردووەکە بانگی لە سەر دەخوێنێ!
ھیچ نەماوە جگە لە گریان و ھەنسک،
مناڵ بە بێ دایک و باوکە،
بەدڵێکی کوڵەوە دەگری،
بێگومان بەیانی ئەم پەتا دڕندەی پێدەگات.
ئەی تارمایی کۆلێرا: ھیچ شتێک نەما،
ھیچ شتێکیش نییە جگە لە خەم بۆ مەرگ.
مەرگ، مەرگ، مەرگ
ئەی میسر : مەرگ ھەستەکانمی ڕێزە ڕێزە کرد.

سەرنجێك:
* بە پێویستم زانی قەسیدەی کۆلێرای شاعیری عیراقی نازک ئەمەلائکە وەربگێڕم کە لە ساڵی ١٩٤٧ز وەك سۆزێك بۆ قوربانیانی ئەو نەخۆشێ کە لەو کاتەدا لە وڵاتی میسر بڵاوبۆتەوە نوسیوێتی و بۆتە ھۆی مردنی ھەزارەھا کەس.
ئەوکات مردوەکان بەئارامی سەریان دەنایەوە، ئەوکات مردن بە تەنها لێکدانەوەی تەندروستی بۆ دەکرا، ئەوکات بەساڵاچۆکان پێش مەرگ پێیان نەدەگووتن ئەم فایرۆسە زیاتر بۆ ئێوەیە.
ئێستا نازک تۆ لە ژیاندا نەماویت، مەرگمان تەنها لێکدانەوەی تەندروستی بۆناکرێت، بەڵکو سیاسەتیش تێکەڵ بەنەخۆشیەکان کراوە.
ئێستا لەچاوەڕوانی زانست و گەڕانەوەی بەهاین بۆمرۆڤایەتی .
نازک دەبێت دواتر شاعیرەکان لەبری کۆلێرا کۆرۆناش بکەن بەمانشێتی شیعرو نوسینەکانیان و وەک تۆ قوربانیەکان بلاوێننەوە

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.