Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 04:26

هاتوچۆی هه‌رێم: زیاتر لە 12 هەزار و 796 بەڵگەنامە دەستی بەسەردا گیراوە

له‌ 20 رۆژى رابردوودا سێ كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كانى هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان  ئاماری 20 رۆژی رابردووی سەرپێچی و رووداوەکانی هاتووچۆی بڵاوکردەوە


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، کۆی گشتی رووداوه‌كان له‌وماوه‌یه‌دا  27 رووداوی هاتووچۆ روویانداوه‌ كه‌به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 

هاتووچۆی هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت له‌و رووداوانه‌دا 25 كه‌س برینداربوون

هه‌روه‌ها ئاماژ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌به‌شێك له‌شۆفێران پابه‌ندی بریاری هاتووچۆی قه‌ده‌غه‌ نه‌بوونه‌ كه‌به‌هۆیه‌وه‌  657 ئۆتۆمبێل  و 185 ماتۆرسكێل دەستی بەسەردا گیراوە


هاتووچۆی هه‌رێم ده‌شڵێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا  زیاتر لە 12 هەزار و 796 بەڵگەنامە دەستی بەسەردا گیراوە

 هه‌روه‌ها  7 هەزار و 254 سەرپێچی بە ئامێری PDI واتە (SMS) تۆمارکراوە لە سەر ئۆتۆمبێلی سەرپێچی کار.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.