Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 02:46

کەشناسی هەرێم: لێزمە باران به‌رده‌وام ده‌بێت

ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى  كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ئاسمان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لە ھەندێك كات و شوێن لێزمە باران دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان، لە كاتەكانی ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور. 


هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت ، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاكانى ھەولێر  و سلێمانی 14 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌ دھۆك 13 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 18 پلەی سیلیزی دەبێت.
 

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌  ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان لەكاتەكانی ئێوارەدا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

1111

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.