Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 02:53

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی کوردستان هۆشداری ده‌دات

راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، زۆربەی زۆری حالەتەکانی پۆزەتیڤ بوونە لە ناوشار و قەزا و ناحیە و گوندەکان لە هەرێمی کوردستان هۆکارەکەی بەرکەوتنی یەکتر و نەمانەوەیان بووە لە ماڵەکانیان

راشیده‌گه‌ێنێت ، تکایە ئەوانەی تا ئێستا تووش نەبوونە خۆتان دوور بگرن لە بەرکەوتنی یەکتر و مانەوەی تەواوتان لە ماڵەوە بێت چونکە لەوانەیە کەسی بەرامبەرتان هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بێت و نەیزانی.

خۆتان دوور بگرن و نەیەنە دەرەوەی ماڵەکانتان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.