Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 02:45

شارۆچکەی خەلیفان کەرەنتین کرا

لەسەر بڕیاری وەزارەتی تەندروستی و ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پاریزگای هەولێر
کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە یەکەم حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەناحییەی خەلیفان تۆمارکرا، کە ئەم هاوڵاتیە دوای گەڕانەوەی لەوڵاتی بەریتانیا دوای 20 رۆژ دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بەریەکەوتنی زۆریشی هەبووە لەگەڵ زۆرێک لە خزم ناسیاوانی، هاوکات ئەمڕۆ 8 کەسی تر لەو ناوچەیە کە بەرکەوتەی ئەو گەنجە بوونە ڕاگەیەنرا، بەهۆیەوە بڕیاردرا خەلیفان کەرەنتین بکرێت.


كرمانج عزەت قایمقامی شارۆچکەی سۆران  ڕایگەیاند بەهۆی دەرکەوتنی حاڵەتی نوێ، کە لەئەنجامی بەرکەوتن لەگەڵ ئەو گەنجەی دوێنێ بڕیاردرا خەلیفان کەرەنتین بکرێت.

 

 راشیگه‌یاند ،  بڕیاری کەرەنتینەکردن لەسەر بڕیاری وەزارەتی تەندروستی و ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پاریزگای هەولێر بووە تاوەکو ئەو حاڵەتانەی هەن دەست نیشان بکرێن.

 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.