ئەو وڵاتە بناسە کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تێدا تۆمار نەکراوە
لەگەڵ تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیهان زۆرێک لە وڵاتان رێوشوێنیان گرتەبەر دەربارەی ئەم ڤایرۆسە بەر لە تۆمارکردنی هیچ حاڵەتێک لەو وڵاتانە.
لە ئێستادا تەنها 22 وڵات هەیە لەجیهاندا کە هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بەم ڤایرۆسە کوشندەیە تێیدا تۆمار نەکراوە کە بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە 33 هەزار کەس و تووشبوونی زیاتر لە 700 هەزار کەس.
بەگوێرەی تۆژینەوەیەک کە رۆژنامەی "دەیلی ستار ئۆنلاین"ی بریتانی ئەنجامی داوە ئاشکرای کرد، هەموو ئەو وڵاتانەی کە حاڵەتی تووشبوون بەم ڤایرۆسە کوشندەیە تێیدا رووینەداوە کەوتوونەتە کیشوەری ئەفریقا، ئاسیا و ئۆقیانووسیا.
زۆرێک لەم وڵاتانە بەر لە تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تێیدا بڕیاری داخستنی سنووریان گرتەبەر و، ئەم بڕیارەش رەنگە رزگارکەری ژیانیان بێت.
سەرباری ئەمەش رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گوتی، گومان دەکات حاڵەتی تووشبوون تێدا هەبێت.
ئەمەش لیستی ئەو وڵاتانە کە تائێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنایان تێدا تۆمار نەکراوە:
کیشوەری ئەفریقا: مالاوی، بۆرۆندی، باشووری سوودان، سیرالیون، بۆتسوانا، لیسۆتۆ، دوورگەکانی مانگ، ساو تۆمی و برینسیبی.
کیشوەری ئاسیا: یەمەن، کۆریای باکوور، تاجیکستان، تورکمانستان.
کیشوەری ئۆقیانووسیا: دوورگەکانی سولەیمان، فانواتو، ساموا، کیریباتی، میکرۆنیزیا، تۆنگا، دوورگەکانی مارشاڵ، بالاو، تۆفالۆ و ناورۆ.
ژێدهر/ Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.