رێکخراوی هەنگاو بۆمافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه ، كه لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان 15 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدان لە مەریوان بووە کە سێ حاڵەتی تێدا تۆمارکراوە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدهگهێنێت ، حاڵەتەکان لە ناوچەکان بەمشێوەیە بوون، مەریوان و ئیلام هەریەکەیان سێ حاڵەت، سنە دوو حاڵەت، قوروە و ئورمییە و خۆی و کرماشان و سونقوڕ و ئەیوانی رۆژئاوا هەریەکەیان یەک حاڵەت تۆمارکراوە.
تا ئێستا لانیکەم 415 هاوڵاتی کورد لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە 102 کەسیان ژن و 313 کەسیان پیاو بوون.
ئاماژەبەوەشدهكات تا ئێستاش حاڵەتەکان لە سەر ئاستی پارێزگاکان بەمشێوەیەیە، پارێزگای سنە 115 حاڵەت کە 35 یان ژنن و ئورمیە 79 حاڵەت کە 26 یان ژنن، کرماشان 70 حاڵەت کە 25 یان ژنن و ئیلام 51 حاڵەت کە 17 یان ژنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.