وەزارەتی تەندروسی هەرێمی کوردستان بانگەوازێک ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانە ئاگادار دەکەنەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردوە لە 2/15 تا ئێستا جگە لەوانەی کەڕەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزوترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە ١٢٢ یان سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن.
بانگەوازێك لە وەزارەتی تەندروسیەوە ...
دوابەدوای بانگەوازی پێشوومان، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە لە 2/15 تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەڕەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزووترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە ١٢٢ یان سەنتەرەکانی کۆڕۆنا بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی.
دڵنیاتان دەکەینەوە تەنها بۆ پشکنین و بەرژەوەندی خۆتان و کەسوکارتانە بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەکی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی دیاریکراودا پشکنینی تاقیگەی نەبێت ڕێککاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
30 ئازار 2020
وەزارەتی تەندروسی هەرێمی کوردستان بانگەوازێک ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەکات
ئەو هاووڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەیان کردوە لە 2/15 تاكو ئێستا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.