یەکەمین ڕۆمانی کوردی لەبارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پژمین، یەکەمین ڕۆمانی کوردییە کە لەبارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لەلایەن نووسەر (شاخەوان برایم عەبدوڵڵا) نوسراوە و چاوەڕێی بەچابگەیاندنیەتی.
شاخەوان برایم، نووسەری کتێبەکە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسویەتی: ڕەنگە پژمین یەکەمین ڕۆمانی کوردی بێت لەبارەی کۆرۆناوە نووسرابێت! نووسەری پژمین پشتی بە ئامارەکان و وردەکارییە ڕۆتینییەکان نەبەستووە، بەڵکوو لایەنی ڕۆحی ئینسانەکانی لە قۆناغێکی دیاریکراودا کردووەتە چەند تەوەرێکی ڕۆمانەکە.
نووسەر، لەبارەی ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە دەنووسێت: وردەکاری نادەم، تەنیا دەڵێم پژمین لەبڕی کۆرۆنا بەکار هێندراوە، ترس، خۆشەویستی، ململانێی خێڵ، دیالۆگی فیکری-ئایینی، دوورکەوتنەوەی مرۆڤ لە مرۆڤ، نۆستاڵیژیا و حەزی گەڕانەوە بۆ زادگە، نامۆبوونی ئەوانەی پژمینەکە دەگرن و دوایی دەگەڕێنەوە ناو کۆمەڵ، ئەمانە و چەند تەوەرێکی دیکەش کە هەموویان چیڕۆکە گەورەکە تەواو دەکەن، ئەویش پژمین. نووسەر ئاماژە بەوەدەکات، ڕۆمانەکەی لەکاتی مانەوە لەماڵەوە نووسیویەتی و چاوەڕێی بەچاپگەیاندنییەتی، بۆ ئەوەی بکەوێتە بەر دیدی خوێنەری کورد، دەشڵێت: کارێکی سەخت، وەلێ حەز و ئیرادەی مانەوە لەبەردەم کۆمپیوتەر ئاسانی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.