Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 00:48

له‌ سلێمانى تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە باوکی خۆى بریندار کردبوو

پۆلیسی سلێمانی: یەکەم رووداو لە رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ تۆمار کرا
کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە،پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی قەرەداخ ئاگاداركرایەوە لە بونی ڕوداوێكی تەقەكردن لە گوندێكی سنوری قەزای قەرەداخ ،دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداخ بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سنورەكە گەیشتنە شوێنی مەبەست و كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكەكراو دەركەوت كە تۆمەتبار باوكی بەفیشەك برینداركردووەو هەڵاتووە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنورەكە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبار لەگوندێك دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار بەكاری هێناوە .

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایشكردوە، لە ئێستادا تۆمەتبار (ب ، س ،ج ) لەدایكبوی 1999،دانیشتوی گوندی تلەزەیت لەسنوری قەزای قەرەداخ ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

جێی ئاماژەیە ئەمە یەكەم ڕوداوە كە لەڕۆژی قەدەغەی هاتووچۆوە تۆمار دەكرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.