سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمى كوردستان له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا رایگەیاند،" قەدەغەی هاتوچۆ باشترین رۆڵی بینیوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا بە بەراورد بە رێككارەكانی دیكەی خۆپارێزی و راشگهیاند" بههۆى كۆرۆناوه تووشى قهیرانى دارایی بووین.
ههروهها ناوبراو داواى له هاولاتیان كرد كه پابهندى رێنمایهكانى تهندروستى بن ، چونكه چارهسهرى كۆرۆنا مانهوهیه له مال.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ههروهها تووشبونى 11 حالهتى دیکە لە هەرێمی کوردستان راگهیاند، كه شەشیان لە شاری هەڵەبجە و دەوروبەری بووە هەموویان بەرکەوتەی پێشوو بوون و چواریشیان لە سلێمانی بووە و یەکێکی دیکەش دەربەندیخانە.
وەزیری تەندروستی وتيشى" رۆژانە زیاتر لە 700 پشکنین بۆ هاووڵاتییان دەکرێت و هاووڵاتییانیش پابەندی رێنماییەکان بوون.
وەزیری تەندروستی جەختیشی کردەوە کە چارەسەری کۆرۆنا مانەوەیە لە ماڵەوە، رۆژانەش رێککاری پێویست دەگیرێتە بەر، داواشی لەو هاووڵاتییانە کرد کە لە دوای ١٥ی ٢ گەراونەتەوە هەرێمی کوردستان پشکنین ئەنجام بدەن.
روونیشیکردەوە، کە تاکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار کەس کەرەنتین کراون و هەزار 226 کەسیش لە کەرەنتین ماون. هەروەها ئاماژەشی بەوەشدا کە لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە پێکووتەی منداڵان دەکەنەوە.
د. سامان بەرزنجی لە بەشێکی راشیگەیاند "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 5 هەزار و 474 لەسەرەتاوە تاوەکو ئێستا کەرەنتین کراون و لە 80%ی لە کەرەنتینەکان دەرچوون و تەنیا هەزار و 226 کەس لە کەرەنتینەکان ماون".
سەبارەت بەو خوێندکارانەی لە قوبرس گەڕاونەتەوە، د. سامان بەرزنجی وتى"ئەو 320 خوێندکارانەی گەڕاونەتەوە کەرەنتین دەکرێن".
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رێژەی تووشبووان بەپێی پارێزگاکان گوتی " %55.3 لە سلێمانییە کە 83 تووشبووە، لە هەولێر 37.3 کە ژمارەیان 56 تووشبووە. هەروەها لە دهۆک 6% بووە کە بریتین لە 9 تووشبوو، لە هەڵەبجەش 1.3%ـیە کە بریتین لە 2 دووشبوو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.