Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:04

لە سووریا دووەمین کەس بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

كۆی تووشبووان لە سووریا بوو بە 10 حاڵەت
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستیی سووریا رایگەیاند، لە کۆی 10 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵاتەکە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە. 


چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش وەزارەتی تەندروسی سووریا یەكەم حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی راگەیاندبوو، كه‌ دوای ئەوەی باری تەندروستی ئافرەتێك تێكچوو، بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە و لە پشكنینەكان تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كرایەوە، هەر لە نەخۆشخانەش گیانی لەدەستدابوو.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی سووریا ئاماژە بەوە نەدراوە، ئاخۆ تەمەنی قوربانییەكە چەندە و نیشتەجێی چ ناوچەیەكی سووریایە.

هاوكات راشیگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ ژمارەیەك گومانلێكراو،  حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاكە لە وڵاتەكەیان تۆماركراون، بەمەش كۆی تووشبووان لە سووریا بوو بە 10 حاڵەت، به‌پێى  لێدوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و ولاته‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.