ئیسپانیا چینی تێپه‌ڕاند له ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كاتێكدا خاوه‌ن كاره‌كان و به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كان ڕه‌خنه‌یان له بڕیاری حكومه‌تی ئیسپانیا گرت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی كۆتوبه‌نده‌كانی سه‌ر گواستنه‌وه و مانه‌وه له ماڵه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 812 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ئیسپانیا تۆماركرا به‌مه‌ش كۆی گیان له‌ده‌ستدانه‌كان له ئیسپانیا گه‌یشته 7340 كه‌س، هاوكات ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته‌دا زیادیكرد بۆ 85,195 كه‌س، له‌كاتێكدا چین 81,470 توشبووی هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی به‌شی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی ئیسپانیا فێرناندۆ سیمۆنیش توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، ئه‌مه‌ش به‌پێی لێدوانی جێگره‌كه‌ی.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه حكومه‌تی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند پێویسته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاری پێویستیان نیه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه، سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ندیكای كاری ئیسپانیا ئه‌نتۆنیۆ گاراماندی گوتی: قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و مانه‌وه له ماڵه‌وه له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی قه‌یرانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی.
گوتیشی " ئه‌گه‌ر جموجۆڵ و چالاكیهكان له وڵاته‌كه‌دا ڕابگرن ئه‌وا له ماوه‌ی پێنج مانگدا قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌بێت."
حكومه‌ت 24 كاتژمێری داوه به كۆمپانیاكان تاوه‌كو كاره‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه چونكه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه هه‌موو كاره ناپێویسته‌كان ڕاده‌گیردرێن.
ژێده‌ر/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.