سامان به‌رزنجی ، وه‌زیری ته‌ندروستی ھه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی نوێی به‌ناوی فاست كهیڕ بۆ ھاووڵاتییان راگه‌یاند و گوتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتییه له تیمێكی ته‌ندروستی گه‌ڕۆك و ھاووڵاتییان له رێگای ئه‌م تیمه‌وه ده‌توانن له ماڵه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رگرن و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی ھاتوچۆی ھاووڵاتییان له‌میانی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات .
به‌رزنجی ئاشكرایشی كرد كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌رێگای پۆرتاڵێكی ناو مۆبایله‌كانه‌وه ده‌توانن ته‌واوی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینین و پۆرتالهكه ناوی كوردستان ھێڵس ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.