Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:26

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی ئێران بۆ تورکیا روویدا

ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ دروست بوو له‌ گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری بینراوه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی روودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی كه‌ به‌ نزیك شارۆچكه‌ی بایه‌زید له‌ ئاگری تێده‌په‌ڕێت و له‌ ئێرانه‌وه‌ غازی سروشتی ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ توركیا، زیانی ماددی كه‌وته‌وه‌.

به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، كاته‌كانی به‌یانی به‌ هۆكارێك كه‌ هێشتا نازانرێت ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتیی له‌ ناوچه‌ی ساریسو له‌ ده‌روازه‌ی گومركی گوربوڵاك، روویداوه‌.

ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ دروست بوو له‌ گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری بینرا.

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ ناوچه‌كه‌ و رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان گرته‌به‌روپاشان هێڵه‌كه‌ گیرایه‌وه‌ و ئاگره‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه‌ كوژێندرایه‌وه‌.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.