به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ده‌ربڕی، كه یه‌كێكیان ده‌رمانی دژهمهلاریایه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه به‌ڕه‌زامه‌ندی ئیداره‌ی تره‌مپ و له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ركرا، ملیۆنه‌ها قوت‌و ده‌رمانی دژهمهلاریا به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مریكادا دابه‌شده‌كرێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌و گوته‌یه‌ی به‌رپرسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا، دێنیس ینتهن وه‌بیرهێندراوه‌ته‌وه كه گوتبووی "باوه‌ڕهێنان به كاریگه‌ری كلۆرۆكین فۆسفات و هایدرۆكسیكلۆرۆكین سولفات له چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) دا شتێكی لۆجیكه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند :جگه له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا، بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه، ٣٠ رۆژی سه‌ختمان له پێشه، ئه‌م ٣٠ رۆژه زۆر گرنگه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.