Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 22:32

دوو بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیرکران

به‌ پێی مادده‌ی 14 له‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان سزادران
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانمان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكه‌ن كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەر كردووە بە ناوەكانی (و.ص.ع)، (ئ.س.ئ) و دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوه‌ بە تاوانەكەیاندا.
ڕاشیگه‌یاندووه‌: هەردوو تۆمەتبار لە كاتی دەستگیركردنیاندا كەلوپەلی قەدەغەكراو وەكو (دەمانچە و چەقۆ و تەور و ماددەی هۆشبەریان لەلا بووە)، هەروەها توانراوە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (BMW) دەستی بەسەردا بگیرێت كە ئۆتۆمبێلی یەكێك لە تۆمەتبارەكان بووە.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێكخرا و دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی (14) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان.

7

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.