به‌رپرسێكی وڵاتی ئێران ئێواره‌ی دوێنێ رایگه‌یاند كه چه‌ند ئامێرێكی دۆزینه‌وه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێشكه‌ش به ئه‌مریكا كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌ره‌نسا، هادی زه‌هیری، به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له زانكۆی به‌قیه‌توڵڵا بۆ زانستی پزیشكی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاندووه: چه‌ند ئامێرێكی دۆزینه‌وه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه دروستكراوی زانكۆكه‌یانه پێشكه‌ش به‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كراوه.
زه‌هیری روونیشیكردۆته‌وه كه ئامێره‌كان راده‌ستی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ێنێته ده‌ست ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێران دوژمنكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه، نه‌گه‌لی ئه‌مریكی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.