ده‌نگوی ئه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن بڵاوبۆوه كه نه‌یزه‌كێكی رووخێنه‌ر له وڵاتی نێجیریا كه‌وتۆته خواره‌وه‌و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی 100 خانوو بڕووخێنێ و چه‌ند كه‌سێكیشی بریندار كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی راستی رووداوه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌و روونیكردۆته‌وه كه ئه‌وه‌ی روویداوه ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێك بووه كه مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی(tnt ) بۆ كۆمپانیایه‌كی به‌رد شكاندن له ناوچه‌ی ئیبادان له ویلایه‌تی ئۆیۆ ده‌گواسته‌وه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له شایه‌تحاڵی نزیك رووداوه‌كه گوتویانه: شه‌وی یه‌ك شه‌ممه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بیستراوه‌و بۆته هۆی هه‌ژاندنی خانووه‌كانیان و ترس و دڵه‌راوكێی لای هاووڵاتیانی ناوچه‌كه دروست كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ اليوم الجديد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.