له ئێران له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٤١ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌و وڵاته‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ دوو هه‌زار و ٨٩٨ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، كیانوش جیهانپور ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٤١ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌و شێوه‌یه تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران به‌هۆی ئه‌و به ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ دوو هه‌زار و ٨٩٨ كه‌س و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش به ڤایرۆسه‌كه، سێ هه‌زار و ١١١ حاڵه‌تی دیكه زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته ٤٤ هه‌زار و ٦٠٦ حاڵه‌ت.
كیانوش جیهانپور باسی له‌وه‌كرد، باری ته‌ندروستیی سێ هه‌زار و ٧٠٣ كه‌س ناجێگیره و ١٤ هه‌زار و ٦٥٦ كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ئێران، رۆژی ١٩ی شوبات له شاری قوم باكووری ئه‌و وڵاته تۆماركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.