دهزگای خێرخوازی بارزانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: نەخۆشخانەیەکی پەنجا قەرەویڵەیی به تهواوی پێداویستییهكانهوه پێشکەشی تەندرووستی هەولێر دەکرێت.
له رشاگهێندراوهكهدا هاتووه: دەزگای خێرخوازی بارزانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر نوسراوی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد سەبارەت بە تەرخانکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەری نەخۆشانی کۆڕۆنا.
ڕاشیگهیاندووه: ئەم نەخۆشخانەیە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیماراتی دروستکراوە و تەرخان دەکریت بۆ چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا و لە کاتی ئێستادا چەندین نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر چارەسەر وەردەگرن .
ئاماژهی بهوهش كردووه ئەم نەخۆشخانەیە 50 تەختی نەخۆش لە خۆ دەگرێت و تەواوی پێداویستیەکانی بۆ ئامادەکراوه.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.