ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ھه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ھاوكاریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستیی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، حه‌وت ئامێری ھه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردنی پێشكه‌ش به ته‌ندروستیی ھه‌ولێر كرد و ئامێره‌كان دروستكراوی وڵاتی ئه‌مریكان و نرخی ھه‌ر دانه‌یه‌كیش ١٧ ھه‌زار دۆلاره.
دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان، گوتی: ''به‌ھۆی ھاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، ئه‌م دیارییه‌ی ژووره بازرگانییه‌كان وه‌ك ھه‌ماھه‌نگی و ھاوكارییه له كاتێكدا كه ئێستا حكوومه‌تی ھه‌رێم، به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه و ئێمه‌ش وه‌ك چین و توێژه‌كان ھاوكاری حكوومه‌ت و خه‌ڵكی خۆمان ده‌كه‌ین''.
هاوكات دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ھه‌ولێر، گوتی: 'به‌پێی ستانده‌ری جیھانی له ھه‌ڵسه‌نگاندنی راپۆرته پزیشكییه‌كانی چین و وڵاتانی جیھانی ده‌ركه‌وتووه كه سه‌دا پێنجی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستیان به چاودێری چڕ و ئامێری ھه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ده‌بێت، ئێستاش له شاری ھه‌ولێر ٤٧ ئامێری ھه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردمان ھه‌یه''.
له‌باره‌ی جۆر و كوالێتی ئامێره‌كانیش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی ھه‌ولێر گوتی: ''ئامێره‌كان دروستكراوی وڵاتی ئه‌مریكان و به ھاوكاری له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی ھه‌رێمی كوردستان، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ستنیشانكراوه و گه‌ره‌نتی له‌گه‌ڵه و له رووی كوالێتییه‌وه زۆر باشه''.
دلۆڤان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به ره‌وشی نه‌خۆشه‌كان كرد و گوتی: ''ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ئێستا له ھه‌ولێر ھه‌ن، ھه‌موویان دۆخیان جێگیره و حه‌وت نه‌خۆشیش چاكبوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خێزانه‌كانیان''.
ناوبراو ئاماژه‌ی به ره‌وشی نه‌خۆشه‌كانی شاره‌دێی خه‌لیفان كرد و گوتی: ''جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له خه‌لیفان ده‌ركه‌وتوون، ته‌نھا دوێنێ له‌ناو خه‌لیفان ٧٦ ھاووڵاتی نموونه‌ی پشكنینیان لێ وه‌رگیراوه، ھه‌رچی كه‌ره‌نتینه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران و خه‌لیفان-یشه ده‌بێت ماوه‌ی ١٤ رۆژی كه‌ره‌نتینه‌ی خۆیان ته‌واو بكه‌ن''.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، رۆژانه نزیكه‌ی ٧٠٠ پشكنین بۆ ھاووڵاتییان ده‌كرێت به پێشكه‌وتووترین ئامێری پشكنین و كۆی گشتی تووشبووان له ھه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ١٦٢ كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش ٨٨ حاڵه‌ت له سلێمانی، ٥٧ حاڵه‌ت له ھه‌ولێر، ھه‌شت حاڵه‌ت له ھه‌ڵه‌بجه و نۆ حاڵه‌تیش له دھۆكن و ٥٦ كه‌سيش چاكبوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خێزانه‌كانییان كه له‌و ژماره‌یه‌ش ٥٠ كه‌س له سلێمانی و شه‌ش كه‌سیش له ھه‌ولێر بووه. دوو حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش ھه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.