پلاتفۆڕمی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌ژماره‌كانی رێبه‌ری ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له تویته‌ر بچنه ناو پرۆفیله‌كانی هه‌ژماری رێبه‌ری ئێران خامنه‌یی كه به چه‌ند زمانێك به‌كارهێنه‌ری هه‌یه هۆشداری ئه‌وه دراوه كه ''هه‌ژماره‌كه هه‌ڵپه‌سێردراوه. تویته‌ر ئه‌و هه‌ژمارانه هه‌ڵده‌په‌سێرێت كه یاساكانی تویته‌ر پێشێل ده‌كه‌ن''.
له كاتێكدا هه‌ژماره‌كانی خامنه‌یی به زمانه‌كانی فارسی و ئینگلیزی دوای ماوه‌یه‌كی كورت كرانه‌وه، به‌ڵام هه‌ژماره‌كانی دیكه‌ی به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، ئۆردو و فه‌ڕه‌نسی هێشتا هه‌ڵپه‌سێردراون.
تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن تویته‌ر یان نووسینگه‌ی خامنه‌یی سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه پێشتر تویته‌ر چه‌ند جارێك هه‌ژماری خامنه‌یی راگرتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.