میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه له شاری مه‌شهه‌د باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كۆرپه‌یه‌كی تازه له‌دایكبوو تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بووه.
له‌وباره‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی میهر له ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانكۆی زانستی ته‌ندروستی له مه‌شهه‌د، ئه‌حمه‌د فه‌رهاد-ی گواسته‌وه، به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینه‌ی كه بۆ كۆرپه‌یه‌كی تازه له‌دایكبوو كراوه ده‌ركه‌تووه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ئه‌حمه‌د فه‌رهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه كه پیشكنینه‌كه دوای ئه‌وه بۆ كۆرپه‌كه ئه‌نجامدرا كه دایكی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
باسی له‌وه‌شكرد كه كۆرپه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام ره‌زا له‌ژێر چاودێری دایه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و گوتی: "كۆرپه‌كه له‌میانی 24 كاتژمێری یه‌كه‌م له دوای له‌دایكبوونی تووشی ته‌نه‌گه‌نه‌فه‌سی بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ناسه‌دانی ئاسایییه و ره‌وشی جێگیره".
به‌پێی دوایین ئامار، كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار و ٨٩٨ كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.