Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 05:46

سەرۆک بارزانی په‌یامێکی پیرۆزبایی بڵاوکرده‌وه‌

بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ
کوردستان TV
#7
100%

 

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكیدا سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆز ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری كوردستان و عێراق دەكەم و هیوای ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموویان دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە چونكە پێكەوەژیان و فەرهەنگی لێبوردەیی شانازییەكی گەوره‌ی گەلی كوردستانە و ئەركی هەموو لایەكمانە كە ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە بپارێزین.

لەم كاتەیشدا كە هەموو جیهان گیرۆدەی پەتای كۆرۆنا بووە هیواخوازین خوشك و برا كریستیانەكانمان لە نەخۆشی و ئازار دوور بن و  جەژنەكانی خۆیان لە ئاشتی و سەلامەتیدا بكەنەوە.

بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی
۳۱ـی ۳ـی ۲۰۲۰

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.