جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگهیاند: لە هیچ شوێنێک داوام نەکردووە و ناشیكەم كه مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەم بکرێتەوە.
له راگهیهندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووه، ماوەی چەند رۆژێکە چەند کەس ماڵپەڕو پەیجێک دەستیان کردووە بە هێرشێکی فراوان بۆ سەر دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە گوایە لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە.
لەو بارەیەوە دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند: هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییه و پەرلەمان و حکومەتی خۆی هەیە، بۆ بڕیاردان پێویست ناکات بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، ئێمە ناخوازین حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە کەم بکاتەوە یان پاشەکەوتی بکات و داوای شتێکی لەو شێوەیەش ناکەین.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند: ئەوە پەیوەندی بەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و کاری من نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.