Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 05:46

تەندروستی هەولێر: سێ تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەتەواوی چاکبوونەوە

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند: سێ نەخۆشیتر لە تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە.

پێتان ڕادەگەیەنین کە ( 3 ) سێ نەخۆشیتر لە تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەوان کراوە کە نێگەتیڤ بوو.

کۆی گشتی چابوەکان گەیشتە ( 10 ) دە نەخۆش.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.