Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:21

روحانی: دۆخی وڵاته‌که‌مان باشتربووە

ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە زیاترن لەوانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن
کوردستان TV
#11
100%


سەرۆکی کۆماری ئێران رایگەیاند، ئامارەکان نیشانیدەدەن، دۆخی وڵاتەکەیان لەبارەی کۆرۆناوە باشتربووە.

ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ حەسەن روحانی، لەگەڵ لیژنەی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كۆبووه‌وه‌ لەمیانەی وتارێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە زیاترن لەوانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

روحانی رایگەیاند؛ ئامارەکانی ئەم ماوەیە دڵخۆشکەرن و ئاماژەن بۆ باشبوونی دۆخەکە و لە کۆی (31) هەرێم، دۆخەکە لە (23) هەرێم زۆر باشتر و هاووڵاتیانی ئێرانی هاوکارن بۆ ئەنجامدانی پشکنین و گرتنەبەری رێکارە تەندروستییەکان.

روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بەداخستنی دوکان و بازاڕو شوێنە گشتییەکان و راگرتنی هاتوچۆ و پابەندبوون بەرێنماییە تەندروستییەکان، هاوڵاتیانی وڵاتەکەی هاوکاربوون لەباشترکردنی دۆخی وڵاتەکەیان لەقەیرانی کۆرۆنادا.

لێره‌وه‌ داوا له‌ ته‌واوی هاووڵاتیان ده‌كه‌م كه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت نه‌كه‌ن قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كه‌ن با رێگری له‌م ڤایرۆسیه‌ بكه‌ین.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.