وەزارەتی تەندروستی ههرێم ههشت توشبووی به ڤایرۆسی كۆرۆنای له سلێمانی و دهۆك راگهیاند:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
پێنج لە تووشبووان لە شاری سلێمانی (چوار ئافرەت و یەک پیاو) کە چوار لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەک لەوان حاڵەتی نوێیە، سێ لەتووشبووان دانیشتووی سلێمانی و دوو لە تووشبووان دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.
سێ لە تووشبووان لە شاری دهۆک (دوو پیاو و یەک ئافرەت) کە دوو لەوان دانیشتووی قەزای زاخۆ و یەک لەوان دانیشتووی قەزای ئامێدی یە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.