فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت بڵاویکردەوە، پێشینەى گەڕاندنەوەى هاووڵاتیانى هەرێم لە دەرەوە دەداتە ئەو کەسانەى بۆ چارەسەری نەخۆشى و خوێندن و گەشتیاریی لە دەرەوەى وڵاتن و ڕەوشیان لە ڕووی یاساییەوە نالەبارە.
راشیدهگهیهنن مهسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمی كوردستان لە چەندین بۆنەی جیا جیا لەگەڵ فەرمانگە و وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکان جەختى لەسەر ئەم پرسە کردۆتەوە و بە هەماهەنگى کردن لەگەڵ وەزارەتى دەرەوە و نێردە دیپلۆماسیەکانى عێراق و نوێنەرانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە هەوڵى بەرچاو دراوە و ئاکامى باش بەدەست هێنراوە.
ئاماژه بهوهش دهكهن، سەرجەم ئەوانەى لە دەرەوە دەگەڕێنەوە رێکارى پزیشکى پێویستیان بۆ دەگیرێتە بەر، ئەمەش فشارێکى زۆر لەسەر وەزارەتى تەندروستى و کارمەندانى دروست دەکات، کە توانای لەو رووەوە سنووردارە. بۆیە بە هاووڵاتیانی بەڕێز رادەگەیەنین، لە ئێستادا تەنها ئەو داواکاریانە ڕەچاو دەکرێن کە زۆر پێویستیان بە گەڕانەوە هەیە.
ههروهها رایدهگهیهنن ، ئەو هاووڵاتیانەی دانیشتووى هەر وڵاتێکن لە دەرەوە و کێشەى دارایى و شوێنى مانەوە و کات بەسەرچوونى ڤیزایان نیە، داوایان لێ دەکرێت پشوودرێژ بن و لە دەرەوە بمێننەوە و تەواوى رێنماییەکانى تەندروستى ئەو وڵاتانە جێبەجێ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.