لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
چوار لە تووشبووان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلائۆمەر.
دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر (یەک پیاو و یەک ئافرەت) کە یەکێیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە2/26 دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کرا.
وەزارەتی تەندروستی
1 نیسان 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.