Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 13:18

سێ لەسەر چواری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپادایە

ئیتاڵیا و ئیسپانیا لەپله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌مدان
کوردستان TV
100%

تادێت ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن یاخود بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیان لەدەست دەدەن لەسەرتاسەری جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو رۆژانە زیاد دەكات.

تائێستا زیاتر لە42 هەزار كەس لەسەرتاسەری جیهان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و سێ لەسەرچواری ئەو قوربانیانە لەكیشوەری ئەوروپا بووە كە زیاتر لە 30 هەزار قوربانی تۆماركراوە.

زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لەسەرئاستی جیهان لەئیتاڵیایە كە زیاتر لە 12 هەزار كەس لەو وڵاتە بوونەتە قوربانی و پاشان ئیسپانیا لەپلەی دووەمدایە و زیاتر لە 8 هەزار قوربانی هەیە و لەئەمریكا چوار هەزار قوربانی تۆماركراوە و پاشان فەرەنسا دێت كە زیاتر لە 3500 قوربانی هەیە.

 تەندروستی سلێمانی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.