وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، هاووڵاتیان ئەوانەی لە خێزانەکانیان دابڕاون، دەتوانن لە رێگای پڕکردنەوەی فۆڕمی (گەڕانەوەی خێرا) لە پێگه‌ى moi.gov.krd دەتوانن داوای گەڕانەوە پڕبکەنەوە.
ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان:
ئاگادارى گشت هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى له خێزانه‌كانیان دابڕاون به هۆى ڕاگرتنى هاتووچۆ له نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارى گشت هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى له خێزانه‌كانیان دابڕاون به هۆى ڕاگرتنى هاتووچۆ له نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانن له رێگاى پڕكردنه‌وه‌ى فورمى (گه‌رانه‌وه‌ى خێزان) كه له وێب سایتى وه‌زاره‌تى ناوخۆ (moi.gov.krd) دانراوه داواكارى گه‌رانه‌وه‌ى خێزانه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه.
ئه‌م خزمه‌ت گوزارییه تا 4/4/2020 به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر هیچ داواكارییه‌ك وه‌رناگیرێت ئه‌م فورمه به شێوازى (pdf edit) دروست كراوه و ده‌بێت خانه‌كانى به كومپیوته‌ر پڕبكرێته‌وه و دواتر له‌سه‌ر كومپیوته‌ر (save) بكرێت و ڕه‌وانه‌ى ئیمێلى ([email protected]) بكرێت، دواتر له رێگاى (SMS) داواكار ئاگادار ده‌كرێته‌وه له بریارى ڕه‌زامه‌ندى یان ره‌تكردنه‌وه‌ى داواكارى.
بۆ داگرتنی فۆڕمەکە کلیک بکە:
https://moi.gov.krd/pdffiles/reunion_request_form.pdf
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.