وەزیری تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند مانگی حوزەیران وادەی پێشبینکراوی کۆتایی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە عێراق و ڕووپێوییەکی تەواوەتی لەوبارەیەوە ئەنجام دەدەن.
بۆ رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌عێراق وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی باڵای قه‌یرانه‌كان، بڕیاریدا به‌درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا رێككه‌وتی 19ی نیسانی 2020.
دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ به‌هۆی كۆڕۆناوه كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راگه‌یه‌نرابوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌پێویستی ده‌زانێت هاوڵاتییان له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له‌شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق كرد بۆ ماوه‌ی 19 رۆژی دیكه‌ش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ بكرێته‌وه ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه له‌ئێستادا نزیكه‌ی حه‌وسه‌د حاڵه‌تی توشبوون له‌عێراق تۆماركراوه و له‌م ژماره‌یه‌ش، 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 170 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه گه‌راونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.