توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا له زیادبووندایه و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته چوار هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
به‌پێی دوایین ئاماری زانكۆی جۆنز هۆپكینسی ئه‌مه‌ریكی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر ئاستی جیهاندا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له رووی تووشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و تا ئیستا سه‌د و هه‌شتا و نۆ هه‌زار و شه‌شسه‌د و بیست و سه‌رووی چوار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
هه‌روه‌ها چوار هه‌زار و هه‌شتا كه‌سیش به هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت هه‌زار و سه‌د و سی و شه‌ش كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
وڵاتی ئیتاڵیا به سه‌د و پێنج هه‌زار و حه‌وسه‌د و نه‌وه‌د و دوو حاڵه‌تی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك دووه‌م وڵات دیت.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستان له‌و وڵاته بریتیته له دوازده هه‌زار و چوار سه‌د و بیست و هه‌شت حاڵه‌ت و پازده هه‌زار و حه‌وسه‌د و بیست و نۆ كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
وڵاتی ئیسپانیاش به پله‌ی سێیه‌م دێت و، ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆس كۆرۆنا له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته نه‌وه‌د و پێنج هه‌زار و نۆسه‌د و بیست و سێ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها هه‌شت هه‌زار و چوارسه‌د و شه‌ست و چوار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه و نۆزده هه‌زار و دووسه‌د و په‌نجا ونۆ كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له ئه‌ڵمانیا 149 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج هه‌زار و 453ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
وڵاتی چین كه به‌سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا داده‌نرێت له ئێستادا به هه‌شتا ودووهه‌زار و دووسه‌د و نه‌وه‌د و چوار حاڵه‌تی تووشبوو، وه‌ك چواره‌م وڵات دێت له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا كه له‌و ژماره‌یه حه‌فتا و شه‌ش هه‌زار و دووسه‌د و حه‌وت كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و سێسه‌د و ده كه‌سیش به هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.