پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: پشوو درێژی هاووڵاتیان ئه‌نجامی گرنگی ده‌بێت، گوتیشی لێره‌وه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر كارێكی زۆر گرنگیان نه‌بێت مه‌هێنه ده‌ره‌وه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه دكتۆر فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هەولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: بڕیاریان داوە لە كاتژمێر یەك بۆ شەش بەیانی له‌م رۆوه دەرفەت دەدرێت بەوانەی كاری زۆر پێویستیان هەیە بە بێ رێگەپێدان دەتوانن بەكارەكانیان رابگەن، به‌س تكایه ناچارمان نه‌كه‌ن ئه‌م بریاره‌ش رابگرین.
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا ئه‌م بریاره‌ش تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەمەبەستی کاری کشتوکاڵی و کاری پێویست دەچنەدەرەوە.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: پشوو درێژی هاووڵاتیان ئه‌نجامی گرنگی ده‌بێت، گوتیشی لێره‌وه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر كارێكی زۆر گرنگیان نه‌بێت مه‌هێنه ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانی خۆتان بمێنه‌وه با ڕه‌وشه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر گوتیشی: پارێزگای هەولێر لە دۆخێكی زۆر مەترسیدار و هەستیارداین، چونكە ڤایرۆسی كۆرۆنا جگە لەوانەی كە لە كەرەنینینن، بەڵام بەشێكی دیكەیان لەناو كۆمەڵگەدان بۆ ئەوەی كە ئه‌م ڤایرۆسیه بەناو كۆڵانەكاندا بڵاو نەبێتەوە دەبێ ئەم 10 رۆژەش بەرگە بگرین، و لەگەڵ ئەوەی كە هەست بە نیگەرانییەكانیش دەكەین.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر روونیکردەوە، ئەوانەی دەیانەوێت لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە بچن، دەبێت لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بچنە ناو ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆ، لەوێ فۆڕمێک هەیە پڕیدەکەنەوە، دواتر بە قبووڵکردن یاخود رەتکردنەوە نامەیەکیان بۆ دەچێت، پاشان دەتوانن لەگەڵ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەیەکتر شادبنەوە.
هەر لەبارەی چۆنێتی گەڕانەوەی خەڵک بۆ ناو کەسوکاری، پارێزگاری هەولێر گوتیشی، با خەڵک سەردانی پارێزگاکان نەکەن و تەنیا سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆ بکەن.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا گوتیشی: دەرفەتمان دابووه نووسینگەكانی حەواڵەی پارە و بانكە ئەهلییەكان، بەڵام ئەگەر مەرجە تەندروستییەكان جێبەجێ نەكەن نووسینەگان دادەخەین و كاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەكەین.
ئاماژەی بەوەش کرد، پشوودرێژی هاووڵاتیان و مانەوەیان لە ماڵەوە کاریگەری باشی هەبووە و داوای پابەندبوونی زیاتری لە هاوڵاتیان کرد.
گوتیشی: ئەگەر پابەندی رێنماییەکان نەبین کۆرۆنا لە کۆنترۆڵمان دەردەچێت.
سه‌باره‌ت به رێگا پێدان بۆ كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانی نێو بازار پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه پێدان نییه بۆ كردنه‌وه‌ی دوكانه نێو بازار و پیشه‌سازییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.