Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 21:20

ئەمریکا ئامادەکاری ده‌کات بۆ راده‌ستکردنی بنکەی ئاسمانیی حەبانییە

تاوه‌كو ئێستا سێ بنكه‌یان راده‌ستی هێزه‌ عێراقیه‌كان كردووه‌
کوردستان TV
100%


رادەستكردنەوەی بنكە سەربازییەكان لەلایەن هاوپه‌یمانان بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق بەردەوامە و لە رۆژانی داهاتوودا بنكەی نوێی سەربازی چۆڵ دەكرێن، ئەوەیش بەپێی خشتەیەكی كاتی پێشتر ئامادە كراوە.

له‌م باره‌یه‌وه‌، لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی هاوبەشی سوپای عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگه‌یاند: هێزە ئەمریکا ئامادەکاری دەکەن بۆ ڕادەستکردنەوەی بنکەی ئاسمانیی حەبانییە لە ئەنبار، کە کۆنترین بنکەیە هێزە ئەمریکییەکان و نێردەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێدا جێگیرکرابێت.

شایه‌نی باسه‌ تاوەکو ئێستا هێزه‌كانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی داعش، بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، سێ بنکەی سەربازییان لەم مانگەدا ڕادەستی هێزە عێراقییەکان کردووەتەوە؛ بنکەی کەی وەن لە کەرکووک، بنکەی گەیارە لە موسڵ و قائیم لە ئەنبار.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.