ئاسایشی ڕاپەڕین، 23 كەسی دەستگیركرد كە بە قاچاغ لە ئێرانەوە خەڵكیان هێناوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین هاتووه، لە بەردەوامی هەوڵەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئافاتی سەردەم، پەتای جیهانی كۆرۆنا (كۆڤید19)، هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ بە هاوكاری بنكەكانی (هەڵشۆ، هێرۆ، ئیسێوە، زەڵێ، ژاراوە) لە ماوەی ڕابردوودا (23) كەسیان دەستگیر كردووە، كە لەهەوڵی بەقاچاغ هێنانی خەڵكانی بیانی و كەلوپەلی قاچاغدا بوون.
ئاماژه بهوهشكراوه، سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بەپێی ماددەی (17) لە یاسای جەوازات، ماددەی (38 و 39) لە یاسای مانەوەی بێگانەكان، ماددەی (194) لە یاسای گومرگ، ماددەی (240) لە یاسای سزادانی عیراقی.
باسی لەوەشکردووە، چەندین کەسی تر لەسەر سنورەکان ڕێگەیان لێگیراوە و نەیانهێشتووە، بێنە ناو خاکی هەرێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.