بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه هاتووه، ئەنجامی 36 پشکنینی تری تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری ڕاپەڕین نێگەتیف دەرچوون.
لەچوار چێوەی هەڵمەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک سامپڵ لەهەندێک هاوڵاتی گومانلێکراو ئەوانەی لەئەوروپا گەڕابوونەوە، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین وەرگیران ، خۆشبەختانە هەر 36 سامپڵەکە ئەنجامەکەیان نێگەتیف دەرچوو.
بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموولایەک
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.