Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 04:26

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست

بڕیاردرا بە کردنەوەی خزمەتگوزاری کوتانی منداڵانی تازە لەدایکبوو
کوردستان TV
#7
100%


سەرەڕای پشوی فەرمی و قەدەغەی هاتووچۆ، بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵانی سنوری شاری هەولێر، بڕیاردرا بە کردنەوەی خزمەتگوزاری کوتانی منداڵانی تازە لەدایکبوو کە پێویستیان بە کوتانەکانی یەکەمی تەمەنیان(  پێکوتەی دژە سیل ـ BCG) هەیە بەم شێوەیەی خوارەوە:

ناو شار:

لە ڕۆژانی (شەممە و دووشەممە و چوارشەممە) لە کاتژمێر (9) ی بەیانی تاکو کاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لەم دەزگا تەدروستیانە:
۱ـ نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون.
۲ـ نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری/ بەشی لەدایکبوون ئافرەتان.
۳ـ نوسینگەی لەدایکبوون و مردووان.
٤ـ بنکەی تەندروستی محمد باجەلان.

دەرەوەی شار:
بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی دەرەوەی شار. ڕێکخستنی شوێن و کاتی گونجاو بۆ کوتانی منداڵان لە سنووری خۆیان رادەگەیەنن.

د. بژار موسی علی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
١ی نیسانی ٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.