حكومه‌تی روسیا رایگه‌یاند مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی دژه‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌ستپێده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیتدپرێس له زاری تاتیانا گۆلیكۆڤا جێگری سه‌رۆكی روسیا ئاشكرایكرد: یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی دژه‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌سه‌ر مرۆڤ له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو له‌سه‌ر 60 خۆبه‌خش ئه‌نجامده‌درێت و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتووشدا، له‌تاقیگه‌كانی روسیا له ناوچه‌ی سیبیریا په‌ره به‌ڤاكسینه‌كه ده‌درێت.
گۆلیكۆڤا راشیگه‌یاند: حكومه‌تی مۆسكۆ سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كانی ده‌خاته خزمه‌ت ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی ده‌ركه‌ون و بخرێته به‌رده‌ست تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی روسیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له رێككه‌وتی 29ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر ده‌یان خۆبه‌خش ئه‌نجامده‌درێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌رتاسه‌ری روسیادا، 36 تاقیگه ده‌خرێنه خزمه‌تی ئه‌م پڕۆژه‌یه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ته‌ندروستی روسیا تاكو ئێستا 3548 حاڵه‌تی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوه‌و له‌م ژماره‌یه‌ش 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.