فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاى نه‌جه‌ف رایگه‌یاند: تووشبوون به ڤایرۆسى كۆڕۆنا له‌و پارێزگایه له به‌رزبوونه‌وه دایه و ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه پشكنین بۆ 98 گومان لێكراو ئه‌نجامدراوه له‌و رێژه‌یه 10 به‌ركه‌وته‌ى تازه ى لێ تۆماركراون .
له راگهێندراوهكهدا هاتووه، تووشبوان پێك هاتوون له خه‌ڵكى ناوچه جیاجیاكانى پارێزگاى نه‌جه‌ف، داواشى له دانیشتوانى پارێزگاكه كرد، كه پێگیرى بڕیار‌و راسپارده‌كان بن و له‌ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن خۆیان بپارێزن
شیاوى باسه تائێستا ژماره‌ى توشبووانى عێراق گه‌یشتۆته 728 كه‌س كه زۆرترینیان ده‌كه‌وێته پارێزگاكانى به‌غداو نه‌جه‌ف
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.