ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق تووشبوونی 44 كەسی تری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، لەگەڵ گیان لەدەستدانی دوو تووشبوو لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، دوو كەسى تووشبوو لە به‌غدا تۆمار كراون، لە به‌سره 5 كەس، لە شاری نه‌جه‌فیش 10 كەسی تر، هەروەها لە كەربەلا 7 تووشبووی نوێ تۆمار كراون، لە دیوانیشە تووشبوویەكی تر. لە شاری سلێمانییش 12 تووشبووی نوێ، لە هه‌ولێریش 2 تووشبوو و لە كه‌ركووكیش 5 تووشبوو.
هەر ئەمڕۆ له به‌غدا و به‌سره دوو تووشبوو گیانیان لەدەست دا.
لەسەر ئاستی عێراقدا، لە دوێنێوە 20 تووشبووی پەتاكە چاك بوونه‌ته‌وه، 10 له نه‌جه‌ف، 6 له كه‌ربه‌لا، 3 له به‌سره و یەكێكیشیان لە بەغدا. بەم شێوەیە ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسەكە لە عێراق گەیشتە 772 تووشبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.