رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌داته وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته به خێرایی په‌له بكرێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، تووشبوون به كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوو هینده زیادی كرد، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوا له‌و وڵاتانه ده‌كات به‌په‌له هه‌نگاو بنێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
ئه‌حمه‌د ئهملمنزاری به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، له چه‌ند پێشهاتی نوێ دا، چه‌ند وڵاتێك كه سیسته‌می ته‌ندروستی لاوازیان هه‌یه و له‌وانه‌ش پاكستان، ئه‌فغانستان، سۆمالی و جیبوتی و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كۆرۆنا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و پێویسته ئه‌و وڵاتانه به‌په‌له رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد جیا له ئێران كه زیاتر له 50 هه‌زار تووشبووی هه‌یه، له وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌شه‌ی كردووه، وتیشی، وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان كه سیسته‌می ته‌ندروستی به‌هێزیان هه‌یه، به‌توندی نیگه‌رانن له‌مه‌ڕ سنوورداربوونی تواناكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ڤایرۆسه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.