به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 56 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوه به‌مه‌ش ژماره‌ی تێكڕای توشبووان له‌عێراق بۆ 784 حاڵه‌ت به‌رزبووه‌وه.
هاوكات دوو حاڵه‌تی نوێی مردن تۆماركرا به‌مه‌ش ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌عێراق گه‌یشته 54 كه‌س .
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راشیگه‌یاند له 24 كاتژمێری رابردوو 14 توشبووی ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه تاكو ئێستاش 202 كه‌س به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف رایگه‌یاند دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ 124 كه‌س كه گومانی تووشبون به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنایان لێده‌كرا، 9 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌نرا كه 8 له تووشبووه نوێیه‌كان به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ تووشبوانی پێشوو هه‌بووه.
به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبوان به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا له پارێزگای نه‌جه‌ف گه‌یشته 141 حاڵه‌ت له‌م ژماره‌یه‌ش 41 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 2 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش تۆماركراوه و 2 له تووشبووه‌كانیش كه خه‌ڵكی ئێران بوون ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیان كراونه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.